Posts

Showing posts from February, 2022

ژیان لە کامپی چاپاڕاڵ؛ چاوەڕوانی لە برسێتی و سەرمادا بۆ گەیشتن بە ئەمریکا

Image
ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی کامپەکە لە وڵاتانی دیکەوە لە تووندوتیژیی مافیا و گرووپی ماددە هۆشبەرەکان هەڵاتوون، هەندێکی دیکەشیان بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی کە خەڵکی باشووری مەکسیکن بەهۆی شەڕ، ململانێ و هەژارییەوە روویان لە کامپەکە کردووە.   ئیدارەی بایدن، بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپی خستووەتەوە کار، بەپێی بڕیارەکە کە بڕیاری (مانەوە لە مەکسیک) دەناسرێت، کۆچبەرەکان پێویستە لە کامپەکانی مەکسیکدا بمێننەوە تاوەکو ئەو کاتەی کاربەدەستانی ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکانیان دەکەن و بڕیار دەدەن لەوەی کامیان وەکو کۆچبەر وەردەگرن.   دانیشتووانی کامپەکە دەڵێن، سەرما و باران و نەبوونی مافی کارکردن مانەوەیانی لە کامپەکەدا سەختکردووە، ئەمریکاش گوشار بۆ مەکسیک دەهێنێت کە سنوورەکانی تووندوتۆڵ بکات و رێگە نەدات کۆچبەری دیکە بچنە کامپەکە و ئەوانەش کە لەوێن بگوێزرێنەوە بۆ نێو شارەکان بۆ ئەوەی کامپەکان نەبنە شوێنی کۆبوونەوەی کۆچبەری زیاتر و تاوان و کێشە لە کامپەکەدا چڕ نەبێتەوە.